وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داوایه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌كات
وێستگهنیوزـ
وەزارەتى دارایى و ئابووریى حكومه‌تی هه‌رێم، داوا لە گشت وەزارەت و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەتەوە دەکات، زانیاریى تەواویان لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بۆ بنێرن کە بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
وەزارەته‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024، لە گشتاندنێکدا کە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانى ناردووە ئاماژەى بەوەکردووە، داوایان لێدەکەن زانیاریى تەواوى ئەو فەرمانبەرانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە پڕبکەنەوە و بە زووترین کات بۆیان رەوانە بکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەوەى تا ئێستا زانیارییەکانیان بەتەواوەتى بەدەستنەگەیشتووە و کەموکوڕى زۆر لە فۆڕمەکاندا هەیە، دوا رێکەوتیش بۆ ناردنى زانیارییەکان 10ى ئایارى 2024ە.
وەزارەتى دارایى لینک و باڕکۆدێکیشى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەداوە، لینک و باڕکۆدەکە لە کاتژمێر 12:00ـى رۆژى سێشەممە 23ـى نیسانی 2024 کارادەبێت، هەروەها داواکراوە لە رێگەى ئیمەیڵى دیوانى وەزارەت و فەرمانگەکانەوە زانیارییەکان بنێرن.
PM:02:31:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت