به‌رپرسێكی ئیسرائیلی ئامانجی "هێرشه‌كه‌ی ئیسفه‌هان" ئاشكرا ده‌كات
دیمەنی تەقینەوەیەکی پێشوو لە ئیسفەهان
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه كه ئامانج له هێرشه‌كه‌ی ئیسفه‌هان ناردنی په‌یامێكه بۆ ئێران كه ئیسرائیل توانای وه‌شاندنی گورزی له ناوخۆی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "سوپای ئیسرائیل له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی تاران به مووشه‌ك و درۆن، هێرشی ئاسمانی له ناوخۆی ئێران ئه‌نجام دا".
میدیا ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا زانیاری پێشوه‌خته‌ی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه و به‌شداریشی تێدا نه‌كردووه.
كه‌ناڵی ئێن بی سی و سی ئێن ئێن له زاری سه‌رچاوه‌كانی نزیك له دۆسێ-كه و به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه ئیسرائیل پێشوه‌خته واشنتۆنی له‌و هێرشه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
تۆڕه هه‌واڵییه‌كان له زاری به‌رپرسانه‌وه پشتڕاستیان كردبووه‌وه كه هێرشێك له ناوخۆی ئێران ئه‌نجام دراوه و كه‌ناڵی سی ئێن ئێنیش بڵاویكرده‌وه كه ئامانجه‌كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی نییه.
به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل به سی ئێن ئێنی وتووه كه "ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌مریكای له نیازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ڕایگه‌یاندووه كه "به وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئیسرائیل رازی نه‌بووین".
له وه‌ڵامی به‌دواداچوونێكی ئاژانسی فرانس پرێسدا، نووسینگه‌ی ئه‌ركی پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه كه "له ئێستادا هیچمان بۆ وتن نییه".
دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك شاری ئیسفه‌هان بیستراوه، ئێران سیستمی به‌رگری ئاسمانی خۆی به‌سه‌ر زۆرێك له شاره‌كاندا چالاك كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو ئێران به سه‌دان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل، له وه‌ڵامدا ته‌لئه‌بیب، به‌ڵێنی دا وه‌ڵامی هێرشه‌كه بداته‌وه.
هێرشی ئێران دوای هێرشێكی ئیسرائیل هات كه كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له دیمه‌شق كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.
AM:09:56:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت