ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری ده‌دات
لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری ده‌دات له كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی خاوی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا و ده‌ڵێت: "رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه سیاسی-ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تن".
لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "چاكسازی هه‌یه، پرۆسه‌یه‌كه نه‌وه‌ستاوه و هێواش هێواش ده‌چێته پێشه‌وه، به‌ڵام ساڵی پێشتر كه وتمان بهدهرهجهیهكی كه‌م ده‌رچووین له هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوپه‌یمانان ده‌بێت هه‌وڵێكی زیاتر بده‌ین".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر به‌م ریتمه‌ی ئێستا بڕوات له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ی ساڵی پار نه‌هێنین و كه‌متر بهێنین".
لیوا به‌ختیار وتیشی: " كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌ره‌كاندا نییه، به‌ڵكو ریگرییهكه زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته، زیاتر سیاسییه واته كۆده‌نگیه‌كی سیاسی پێویسته، وه به‌رچاوڕوونیه‌كی یه‌كگرتووی پێویسته بۆ داهاتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ره‌جه‌یه‌كی باشتر بهێنین".
به پێی لێكتێگه‌شتنی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ساڵانه له مانگی 10 هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ساڵی رابردوو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه دوا كه‌وت بۆ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ. به پێی وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش "كاره‌كان وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراون بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان دواكه‌وت و پێشمه‌رگه‌ش به "ده‌ره‌جه‌یه‌كی كه‌م" توانی له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌ربچێت.
پێشتر به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه چه‌ندین جار رایانگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ره‌خنه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كرێت، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی میكانیزمی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پێی ئه‌و لێكتێگهشتنه هاوبه‌شه‌ی له نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م یهكگرتنهوهكهش بۆ كێشه‌كانی نێوان هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی و هێزه‌كانی 80ی سه‌ر به پارتی ده‌گێڕنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه لیوا به‌ختیار ده‌ڵێت: "به‌ده‌ر له به‌ربه‌سته سیاسیه‌كان، به‌ربه‌ستی بودجه و شه‌ڕی داعش و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و فیدراڵیش هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا ته‌بایی ناوخۆمان، به‌رچاوڕوونی ناوخۆمان، ئیستیقڕاری سیاسی له ناوخۆی كوردستان گرنگه و به‌وه گره‌وه‌كه ده‌به‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه ناهێنینه‌وه كه پار هێنامان".
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2016وه جگه له دابینكردنی 20 ملیۆن دۆلاری مانگانه بۆ ئه‌و لیوایانه‌ی كه راسته‌وخۆ سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی دارایی و لۆجستی و سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌یان.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێن به پێی ئه‌و لێكتێگهشتنه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌یانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ئه‌و 20 ملیۆن دۆلاره ساڵانه كه‌م ده‌بێته‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25، واته له 2026 دا سفر ده‌بێته‌وه.
به هۆی كێشه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیشه، كێشه‌ی وه‌زاره‌ته سه‌ربازیه‌كان له ناویشیاندا پێشمه‌رگه تا ئێستا یه‌كلا نه‌بۆته‌وه، ئه‌و كورتهێنانهش كه له وه‌زاره‌ته‌كه به‌هۆی لێبڕینی ساڵانه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه دروست ده‌بێت، دیار نییه به چ میكانیزمێك پڕ ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای لیستی ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی كرد و سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن پێدهچیێت عێراق ره‌زامه‌ندبێت به دابینكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كه و وه‌ك مووچه‌خۆرانی تری هه‌رێم ئه‌ویش "به نیشتیمانی" بكرێت.
لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "بودجه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان ساڵانه له سه‌دا 25 كه‌مده‌بێته‌وه، مانگی 10 سه‌دا پێنجی تر كه‌م ده‌بێته‌وه، كه بۆ ته‌شجیعی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمه، به‌ڵام ئێمه ناومان له چوارچێوه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چۆته سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌ی له به‌غداده‌وه دێت؛ ئاگادارن كه داوای قایمه و ناو كرا".
راشیگه‌یاند كه "وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاووتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ین مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوتای هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بكرێت، چونكه تا ئێستا هاوتا نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا".
PM:10:53:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت