رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: له ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌واژه‌یه‌ك نییه به‌ناوی حكومه‌تی ناوه‌ندی
وێستگه نیوزـ
لە هەشتەمین دیداری سلێمانی كه له زانكۆی ئه‌مریكی به‌رێوه‌ده‌چێت، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی یه‌كێك له پانێله‌كانی دیداره‌كه‌ی كرد و وتی: له ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌واژه‌یه‌ك نییه به‌ناوی حكومه‌تی ناوه‌ندی، بەڵکو ئەوەی هەیە حکومەتی فیدراڵییە.
له پانێله‌كه‌دا كه عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش تیایدا به‌شداربوو، ڕێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وتی: عێراق بەدەست عەقڵیەتێکی مەرکەزییەوە دەناڵێنێت.
راشیگه‌یاند: هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک کێشەیە و کەسیش ئامادە نییە دەست لە کێشەکانیەوە وەربدات، به‌وته‌ی ناوبراو، ده‌ستبه‌كاربوونی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه دواكه‌وتوه كه پێكهێنانیان بۆ پركردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منییه.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراقیش وتی: گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌وڵی لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ده‌ده‌ن و جه‌ختیكرده‌وه كه هیچ گروپێكی تیرۆرستی له هه‌رێمی كوردستان نییه، هه‌رێمیش نه‌بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
PM:01:42:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت