ئه‌ردۆغان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌وانه‌یه بچێته هه‌ولێریش
وێستگه نیوزـ
بریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "لەوانەیە دوای گەڕانەوەم لە بەغدا سەردانی هەولێریش بکەم."
بریاره 22ی ئه‌م مانگه رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی عێراق بكات و له‌باره‌ی لەدوای کۆبونەوەی حكومه‌ت كه لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاته‌كه‌ی سازیكرد، به رۆژنامه‌نوسانی وت: "لە دوای سەردانەکەم بۆ بەغدا لەوانەیە سەردانی هەولێریش بکەم و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ کۆببینەوە. هاوڕێیانم کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن."
وتیشی: "بەغدا گرنگیی زۆر بەو سەردانە دەدات، پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق دەگەیێنینە زەمینەیەکی دیکە. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەمان پرسی ئاو دەبێت، ئەوان چەند داواکارییەکیان لەبارەی ئاو لە ئێمە کردووە. کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین. ئەوانیش دەیانەوێت ئەمە چارەسەر بکەین و ئێمەش هەنگاوەکانمان بەمشێوەیە دەنێین و هەوڵیش دەدەن باسی گازی سروشتی و نەوتیش بکەین."
AM:11:34:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت