بافڵ تاڵه‌بانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیان له عێراق، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و سه‌رده‌مییانه پێویستییه‌كی گرنگه و وێنایه‌كی گه‌شتری هه‌رێمی كوردستان نیشانده‌دات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازیكرد له ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا كه میكێلی كامێرۆتا، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، جه‌خت له گه‌شه‌پێدان و فراوانتركردنی هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له بواره جیاوازه‌كان كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و به‌ها نیشتمانییه‌كان بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "بافڵ تاڵه‌بانی له دیداره‌كه‌دا ستایشی رۆڵی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئیتاڵیای له هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بووه له هاوكاریكردن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان".
وتیشی: "به‌رده‌وامیی هاریكارییه‌كانیان فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوون و هه‌ردوولا هاوڕابوون، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و سه‌رده‌مییانه كه ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی دیموكراسی، پێویستییه‌كی گرنگه و وێنایه‌كی گه‌شتری هه‌رێمی كوردستان نیشانده‌دات".
PM:08:13:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت