ئاسایشی هه‌ولێر: سێ كه‌س به گومانی سوتاندنی بازاری له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیركردنی سێ کەسی بە گومانی سووتاندنی بازاڕی لەنگە راگه‌یاند.
كه‌ناڵی كوردستان24 له‌زاری سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزەکانی ئاسایش سێ کەسیان بە گومانی سووتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیرکردوه و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
بەیانیی ڕۆژی 08-04-2024 بۆ سێیەم جار ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كه‌وته‌وه، یەکەمجار لە بەرەبەیانی 25-10-2018) ئاگرێکی فراوان لە بازاڕەکە کەوتەوە و سەرجەم دوکانەکانی بازاڕەکە سووتان کە ژمارەیان 2400 دوکان بوو.
دووەمجاریش ئێوارەی سێشەممە 27-2-2024 ئاگر لە بازاڕه‌كه کەوتەوە و بەهۆیەوە 166 دوکان سوتان و دوو کەسیش بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکران.
PM:03:34:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت