قوباد تاڵه‌بانی: سندوقم له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆم له‌هه‌ولێر دانابێت هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و هیچ ڕێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، قوباد تاڵه‌بانی لە کۆبونەوەکەدا وتویەتی: سندوقم له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا له‌هه‌ولێر دانابێت هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كه وێنه‌یه‌كی وێستگه نیوز نێردراوه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ( ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤) لە کەلار بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان. وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە. وتیشی نەک هەر دەبێت ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەکە بکرێت، بەڵکو پێویستە کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەکەدا.
جێگری سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان وت پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادە بکەن کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پاش گوێگرتن لە داواکاری و کێشە و گرفتەکان، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان.
PM:03:21:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت