لهیهكهم رۆژی جهژندا رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوری سلێمانی 20 قوربانیان لێكەوتەوە
دیمهنێك له رووداوهكان
وێستگهنیوزـ
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، حەوت رووداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی روویاندا و بەهۆیەوە 20 کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسانی 2024، سێ رووداوی هاتوچۆ لە قەزای سەیدسادق روویانداوە و بەهۆیەوە 11 هاووڵاتی بریندار بوون کە برینی سێ کەسیان سەختە و لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماونەتەوە، هاوکات لە سەر رێگەی گوندی ژاڵەی سەربە ناحیەی تانجەرۆ لە رووداوێکی هاتوچۆی دیكەدا دوو کچ بریندار بوون.
لە قەزای کەلاریش بە هۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە دوو کەس بریندار بوون و لەبارەی رووداوەکانیشەوە پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە رووداوی یەکەمدا كە لە گەڕەکی کەلاری کۆن روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما منداڵێکی تەمەن 12 ساڵانی شێلاوە و منداڵەکەش رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
باس لهوهشكراوه، رووداوی دووەمی قەزای كەلار، لە گردەگۆزینە روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵییەوە زیانی بە دار و ژینگەی نێوان هەردوو شەقامەکە گەیاندوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئوتۆمبێلەکە برینداربوە.
هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شار بەهۆی نەشارەزایی و تیژڕەوییەوە، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و چوار کەسی دیكە برینداربون.
PM:10:34:10/04/2024
ئهم بابهته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت