د.یوسف محه‌مه‌د: پارتی دوو داواكاری بۆ جێبه‌جێ بكرێت، به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات
د.یوسف محه‌مه‌د
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداریدا له‌وه‌ی به‌شداری نه‌كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵی په‌رله‌ماندا مه‌ترسی دوو له‌تبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوادا دێت.
د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم پارتی فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی خۆی له هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بكات به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌م له ژماره‌ی كورسی، چونكه زیاترین سوودمه‌ند له 11 كورسی پێكهاته‌كان پارتی بووه، هه‌ژماری منیش زۆر له‌لایان گرنگه پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو داواكاریه‌یان بۆ جێبه‌جێ ببێت، نبه‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه، ئه‌گه‌ر نا به دووری نازانم بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌مه‌ش دۆخی هه‌رێم ده‌چێته قۆناغیكی تره‌وه".
د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "كێشه‌كه له به‌شداری نه‌كردنی پارتیدا نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆنێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان واته دوو پارێزگا له ڕووی ئه‌منی و چه‌كداری و هه‌واڵگری له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه، ئه‌مه لاسه‌نگیه‌كه دروست ده‌كات. به به‌شداری نه‌كردنی مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی دوو له‌ت ببێت".
تا ئێستا پارتی ئاماده نییه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكات.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ڕۆژی چوارشه‌ممه (27-3-2024) له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان به سیاسی له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ "شكاندنی پارتی."
مه‌سعود بارزانی باسی له‌وه كرد كه "ماوه‌ی دووساڵه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی ده‌ره‌كی دواده‌خرێت، ئێستاش كه به بڕیاری سیاسی دادگای فیدڕاڵ و به‌پێی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌سكاریی یاسای هه‌ڵبژاردن كراوه، ئینجا ده‌ڵێن با هه‌ڵبژاردن بكرێت".
وێرای بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم بێت و لایه‌نه‌كانی تر پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم به‌ڕێوه ببه‌ن.
ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر باڵانسی هێز له هه‌رێم به‌وه لێكبدرێته‌وه كه پارتی ئاوت بكرێت واته ده‌چینه ماڵه‌وه داده‌نیشین و خه‌ڵكی تر حوكمی كوردستان ده‌كات ئه‌وه خه‌ونێكی خۆش خه‌یاڵییه و هه‌رگیز نایه‌ته دی".
به‌ڵام دكتۆر یوسف محه‌مه‌د پێی وایه "مه‌حاڵ نییه" پارتی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم بمێنێته‌وه.
دكتۆر یوسف ده‌ڵێت: " كێشه‌كه له به‌شداری نه‌كردنی پارتیدا نییه. له هه‌ڵبژاردنی پێشوو سه‌دریه‌كان به‌شداری حوكمڕانی نه‌بوون، به‌ڵام حوكمڕانی له عێراق به‌رده‌وامه".
هه‌رچه‌نده دوا واده بۆ تۆماركردنی ناوی لیست و قه‌واره‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمدا ڕۆژی 28ی مانگی 3 بوو، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادنه‌كانی عیراق واده‌كه‌ی تا 31ی ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه و پارتی تا ئێستا ئاماده‌نه‌بووه ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن بكات.
له‌و باره‌یه‌وه جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه " پرۆسه‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیده‌كان بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتره له‌به‌رده‌م حزب و ھاوپه‌یمانی و تاكه‌كه‌سه‌كاندا".
وتیشی: "وه‌ك كۆمسیۆن به ھیچ جۆرێك دیدار و بینینمان نه‌بووه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان".
جگه له پارتی و به‌شێك له كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان، لایه‌نه‌كانی تر ئاماده‌ییان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕیوه. به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به‌شێكیان به‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی له كۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆماركردووه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند كه "تا ئێستا له سلێمانی دوو هاوپه‌یمانی و یه‌ك هاوپه‌یمانی له هه‌ڵه‌بجه و یه‌ك دانه‌ش له دهۆك ناوی خۆیان تۆمار كردووه، به‌شیك له‌لایه‌نه‌كانیش به فه‌رمی لیستی به‌ربژێره‌كانیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كردووه. به نسبه‌ت كاندیده تاكه كه‌سیه‌كانه‌وه، له هه‌ولێر 11 كه‌س، له سلێمانی 13 كه‌س، له دهۆك 12 كه‌س، له هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ كاندیدێكی تاكه كه‌س بوونی نییه".
له كاتێكدا واده‌ی كۆمسیۆن بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی قه‌واره و كاندیده‌كان ته‌نها دوو ڕۆژی ماوه، ڕووننییه كه ئایا پارتی له‌م ماوه كه‌مه‌دا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆڕێت.
AM:09:53:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 4884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت