نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ ئه‌م مانگه زیاتر له 14 هه‌زار دینار ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
بۆ مانگی ئازار موه‌لیدە ئەهلییەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەیان دیاریکردوە و ده‌ڵێن كه نرخی یەک ئەمپێر لە 14 هەزار دینار زیاتر دەبێت.
سه‌باره‌ت به نرخ و كاتژمێره‌كانی كاركردن له سلێمانی، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موه‌لیدە هەلییەکانی سلێمانی وتی، رۆژانە لەناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، 11 کاتژمێر کارەبا ده‌درێت و تا کۆتایی ئەم مانگە 350 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت و هەندێک گەڕەکیش رۆژانە 24 کاتژمێر کارەبای مۆلیدەیان هەیە.
وتیشی، بۆ ئەم مانگە بەپێی نرخی سووتەمەنی، بۆ هەر کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە 41 دینار دیاریدەکرێت و لەو گەڕەکانەی رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبایان پێدراوە، 14 بۆ 14 هەزار و 500 دینار بۆ یەک ئەمپێر وەردەگیرێت , لەو گەڕەکانەش کە 24 کاتژمێر کارەبای موه‌لیدەیان هەیە بۆ یەک ئەمپێر 21 هەزار دینار وەردەگیرێت.
سه‌باره‌ت به نرخه‌كانی هه‌ولێر، یەکێک لە خاوەن موه‌لیدەکانی ئه‌و شاره ئاشكرایكردوه: رۆژانە 13 کاتژمێر و نیو کارەبا بە هاوڵاتیان دراوە و بۆ ئەم مانگە تا دوێنێ 28ی ئازار بە تێکڕا 365 کاتژمێر کارەبایانداوە و بۆ هەر ئەمپێرێک 14 هەزار بۆ 14 هەزار و 500 دینار وەردەگرن.
PM:05:14:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت