بافڵ تاڵه‌بانی له مۆسكۆوه: سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاتان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیادا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی رایگه‌یاند كه سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاتان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌بوو، بافڵ تاڵه‌بانی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی روونكرده‌وه و به‌رده‌وامیی گفتوگۆكانیشی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دووپاتكرده‌وه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر رێبازی مام جه‌لال هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات كه خۆی له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی وڵاتان ده‌بینێته‌وه".
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئابووری و ئه‌منیی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان و هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌ردوولا بكات.
PM:11:51:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت