وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی تری مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به خشته‌یه‌كی تر واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی تری مووچه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
له خشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه رۆژی چوارشه‌ممه 3ی نیسان مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆژی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی رابردووی راگه‌یاند، به‌ڵام ناوی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تێدا نه‌بوو.
PM:11:11:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت