وه‌زیری شاره‌وانی: تا باشبوونی دۆخی دارایی، داشكاندنی 20% له رسومات و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو رێنمایی میكانیزمی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ده‌ینه شاره‌وانییه‌كان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا باشبوونی دۆخی دارایی، داشكاندنی 20% له رسومات و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی، بڕیارێكی یه‌كجار گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و توێژه‌دایه كه له‌ناو میلـله‌ت و حكومه‌تدا كار ده‌كات و ساڵانێكی زۆره خۆیان به شایسته‌ی ئه‌وه ده‌زانن زه‌وی وه‌ربگرن".
ساسان عه‌ونی، وتی: "ماوه‌ی 18 ساڵه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه، ئێستا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵكه زه‌حمه‌تكێش و ئیشكهره ده‌دات، بێگومان ئه‌مه‌ش خه‌مخۆریی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت نیشان ده‌دات".
وتیشی: "ئه‌و بڕیاره ڕێزلێنانه له ماندووبوونی ئه‌و خه‌ڵكه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام كار ده‌كه‌ن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی، بڕیارێكی زۆر باش و زۆر گرنگ بوو، له‌ناو خه‌ڵكیشدا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بووه".
وه‌زیری شاره‌وانی روونیكرده‌وه كه "هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌كو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی شاره‌وانی و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆده‌بینه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ڕێنماییان پێ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ژماره‌ی مه‌زه‌نده‌كراوی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له سنووره‌كانیان ده‌ست بكه‌ن به ئاماده‌كردنی زه‌وی، ئه‌مه‌ش پرۆسێسێكی یاسایی و ئه‌ندازیاری و هونه‌رییه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "هه‌ر كه‌سێك مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا ده‌مانه‌وێت مه‌بده‌ئی یه‌كسانی تێدا بێت له‌نێو هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵده‌ده‌ین جیاكاری له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوودمه‌ند ده‌بن له زه‌وی نه‌كرێت".
PM:09:59:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت