سەعدی پیرە: شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه
سه‌عدی پیره
وێستگهنیوزـ
سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ماوه‌ی شه‌ش رۆژه حزبه‌كه‌ی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی ده‌كه‌ن.
سه‌عدی پیره، به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وتوه: "ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ین".
وتیشی: "سه‌رۆك لیستی بازنه‌كان له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، هاوكات سه‌رۆك بافڵ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازنه‌كان ده‌كات".
له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی ژن له‌ناو لیسته‌كانی یه‌كێتیدا سه‌عدی پیره رایگه‌یاند: "به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له لیسته‌كاندا كراوه‌و 30٪ ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه‌به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبوون".
"خۆمان و ناوی كاندید و لیستمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه‌و چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین"، پیره واده‌ڵێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئازاری 2024، دوایین واده‌بوو بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندید و لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه واتا تا رۆژی 31ی ئاداری 2024 درێژكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 10ـی حوزه‌یرانی 2024، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
PM:01:41:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت