ئاماری لافاوه‌كه‌ی دهۆك: دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 100 ماڵ و 15 ئۆتۆمبیل به‌ر لافاو كه‌وتن
وێستگه نیوزـ
بەپێی ئاماری سەرەتایی به‌رگریی شارستانیی دهۆك، له لافاوی ئه‌مڕۆی شاره‌كه‌دا جگە لە گیانلەدەستدانی دوو کەس، نزیکەی 100 ماڵ، هەروەها نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل ەر لافاو کەوتوون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگه‌یاند: تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان سەرجەمیان بەنتو ئەو گەڕەکانەدا بڵاوبوونەتەوە کە کەوتوونەتە ژێر لافاوەوە، لە کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ بە دوو شۆفڵ هاوڵاتییان لەو ماڵانە هێنراونه‌ته دەرەوە کە کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.
لە گەڕەکی سەرهەڵدانی شاری دهۆکیش، كه ده‌كه‌وێته نزیک رووباری هیشکەڕوو، لافاو چووەتە ناو ماڵان و لە بەشێک لە کۆڵانەکان لافاو تا سەربانی ماڵەکان بەرزبووەوە، تیمەکانی فریاکەوتنیش بە شۆفڵ خەڵکیان لەناو ماڵەکانەوە رزگار كرد.
هه‌ر له لافاوه‌كه‌ی ئه‌مرۆی دهۆكدا ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە ئاو بردی و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیان دووان لە سەرنشینەکان رزگاربکەن، به‌پێی زانیارییه‌كان دووانه‌كه‌ی دیکەش گیانیان لەدەستداوه و بێسەروشوێنن و سه‌رجه‌میشان له نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن.
هه‌ر له‌سه‌ر لافاو عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە هاوڵاتیان کرد بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
PM:03:47:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت