به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێران


وێستگه‌نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوای سبەینێ داوا لە شۆفێران دەکەن خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی کە ئاو تیایدا کۆدەبێتەوە و سەردانی ناوچە شاخاوییەکانیش نەکەن. دەشڵێت، "سبەینێ هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتیان بەڕێ ناکەین".


ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاداری 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بلاوکردەوە، بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا سبەینێ چوارشه‌ممه‌ 20ی ئاداری 2024، سەرجەم تیمەکانیان لە ئامادە باشیدا دەبن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان و ناتوانن هیچ مامەڵەیەک رایی بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن سەردانیان نەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران دەکەنەوە لەپێناو پاراستنی ژیانیان، خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی کە ئاو تیایدا کۆدەبێتەوە و سەردانی ناوچە شاخاوییەکانیش نەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە تا ئێستا لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەشناسی هەرێمیش هۆشداری بەپەلە دەداتە هاووڵاتییان و رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین بەهێزتر دەبێت و تا کاتەکانی نیوەڕۆ و بەدواوە ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش دەگرێتەوە.


PM:01:09:19/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو