لەروداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی خەلیفان - سپیلک روویدا و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ڤێرسا ڕویدا و دوای پازدە خولەک ئۆتۆمبێلی جۆری رەنج رۆڤەر خۆی دەکێشێت بەهەردووکیاندا.
ئەوەش هاتووە، له ئاكامی ڕووداوه‌كه‌دا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیكه‌ش بریندار بوون
PM:11:27:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت