نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان له‌كاتی داخستنی بازاڕ
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2019، له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان به‌م جۆره‌بوون.
شوان هادی، له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار به 122 هه‌زار دینار بوو.
وتیشی: "100 یۆرۆ به 135 هه‌زار و 100 پاوه‌ن به 155 هه‌زار دینار بوو".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 100 لیره‌ی تووركی به 21 هه‌زار و 250 دینار و 100 هه‌زار تمه‌ن به 10 هه‌زار و 500 دینار بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی دۆخی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و  100 دۆلار بۆ سه‌رو 123 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه.
هــ. ر
        
        
PM:06:13:06/11/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									12276
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت