‌لە یابان بیبەری توون بۆ ڕوبەروبوونەوەی ورچ بەکاردەهێنرێت

وێستگە ستایل-

لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ورچ بۆ سەر مرۆڤ لە یابان و تۆمارکردنی چەندین قوربانی لە ئەمساڵدا، کۆمپانیایەک پەرەی داوە بە بەرهەمهێنانی پرژێنەرێک بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕوبەروبونەوەیەکی ئاشتیخوازانە لەگەڵ ورچەکاندا.

پێگەی جیجی پرێسی یابانی دووپاتیکردەوە کە یۆ ئۆکوتانی سەرۆکی بەشی پلان دانان و فرۆشتنی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە توانیویانە بە سەرکەوتووی پرژێنەرێک بەرهەم بهێنن بۆ ڕوبەروبونەوەی ورچەکان.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ لە یابان بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێرشی ورچەکان بۆ سەر مرۆڤ زیادی کردووە و برینداربوونی لێکەوتۆتەوە، هەروەها ئامانج لەم پرژێنەرە تەنها دوورخستنەوەی ورچەکانە لە مرۆڤ بە مەبەستی کەمکردنەوەی برینداربووان.

لای خۆیەوە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ئاشکرایکردووە کە ئەم پرژێنەرە بە سوودوەرگرتن لە بیبەری توون بەرهەمهێنراوە.


PM:06:55:04/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌