‌چەند ڕێگایەک بۆ کۆنترۆڵ کردنی بەرزەپەستانی خوێن لەماوەی دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا حاڵەتێکی جددیە و پێویستی بەچاودێری پزیشکی پسپۆڕ هەیە، هەربۆیە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزە پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا زۆر گرنگە بۆ پاراستنی هەردوو دایک و کۆرپە، لەم باسەدا دکتۆرە دلۆڤان محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون ڕێگەیەکی پزیشکی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی بەرزی پەستانی خوێنی ماوەی دووگیانی بۆ چارەخوازان دەخاتەڕوو.

ـ گرنگە بزانرێت تەنها هەندێک دەرمانی پزیشکی لە کاتی دووگیانیدا سەلامەت، هەربۆیە دوور بکەوەرەوە لە دەرمانەکانی ڕێگریکەرانی ACE (وەک ئینالاپریل)، ARBs (وەک لۆسارتان)، چونکە دەتوانن زیان بە کۆرپەکە بگەیەنن.

ـ چاودێریکردن زۆر گرنگە لە ماوەی دووگیانیدا وەک: 
 
1- زوو زوو پشکنینی پەستانی خوێن لە ماڵ و کلینیک.
 
2- پشکنینی پڕۆتینی میز بۆ پشکنینی نیشانەکانی پێش ئیکلەمپسیا.
 
3- پشکنینی خوێن وەک کارکردنی جگەر، کارکردنی گورچیلە، ڕێژەی پەڕەی خوێن.
 
4- سۆنەر بۆ چاودێریکردنی گەشەی منداڵ و شلەی ئامنۆتیک.


- شێوازی ژیان و ڕێجیمکردن وەک: 
1- خواردنی خوێ: سنووردارکردنی مامناوەند .
2- بە باشی ئاو بخۆرەوە.
3-وەرزشکردن: چالاکیی جەستەیی سووک وەک ڕۆیشتن .
4- پشوودان: لەسەر لای چەپ پاڵ بکەوە بۆ باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆرپە.
5- دوور بکەوەرەوە لە فشاری دەروونی.

- ئەو نیشانانەی کە پێویستە چاودێریی بکرێن ئەمانەن:  
1- سەرئێشەی توند.
2- کاڵبوونەوەی بینین.
3- ئازاری بەشی سەرەوەی سک بەتایبەت لای ڕاست.
4- ئاوسانی لەناکاوی دەست، قاچ یان دەموچاو.
5- کەمبوونەوەی جوڵەی کۆرپەلە.
6- هەناسەتەنگی.


PM:09:57:05/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌