پشتگوێخستنی قەبزی ئەم نەخۆشییانە خراپتر دەکات
وێستگە ستایل-
ئەگەر قەبزی چارەسەر نەکرێت و پشتگوێبخرێت بۆ ماوەیەکی درێژ، واتا نەخۆشەکە پیسایی ڕەقتر تێدەپەڕێنێت، ئەم فشار و زەبر و زەنگە زیادەیە لەسەر ناوچەی کۆم چەندین کێشە دروستدەکات، هەر بۆیە پێویستە ئەم بابەتە بە هەند وەربگیرێت و بەدواداچوونی پێویستی بۆ بکرێت تاوەکو نەبێتە هۆکارێک بۆ خراپترکردنی نەخۆشییەکانی ناوچەی کۆم، دکتۆر سەردار ابراهیم فقێ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا ئەو حاڵەتانە دەخاتەڕوو کە دەکرێت لە دەرەنجامی قەبزییەوە دووچاری خەڵک ببن.
1- خراپترکردنی مایەسیری: قەبزی دبێتە هۆی ئازار و خوێنبەربوون.
2- خراپتربوونی درزی کۆم: برینی قووڵتر، دواکەوتنی چاکبوونەوە، ئازارێکی توند لەگەڵ پیساییکردندا.
3- زیادکردنی مەترسی داخزانی کۆم : گرژبوون بەشێک لە کۆم پاڵ دەنێتەوە بۆ دەرەوە.
4- دەبێتە هۆی داخورانی درێژخایەن و ناڕەحەتی و هەندێکجار هەوکردن.
- چارەسەرنەکردنی قەبزی دەتوانێت نەخۆشییەکانی کۆم ئازاربەخشتر بکات و چارەسەرکردنیان قورستر بکات، تەنانەت ڕەنگە کێشەی نوێش دروست بکات.
PM:02:53:03/09/2025
ئهم بابهته 1456
جار خوێنراوهتهوه