‌توێژینەوەکان نیشانەیەکی پێشوەختەی شێرپەنجە ئاشکرادەکەن

وێستگە ستایل-

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە کە بە گوێرەی چەندین توێژینەوەی زانستی دەرکەوتووە کە بێزووکردنێکی لە پر بۆ هەندێک خۆراکی دیاریکراو پەیوەندیدارە بە تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.

بە پێی هەمان سەرچاوە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بێزووکردنێکی زۆر لە پڕ بۆ هەندێک خواردنی وەک شۆکۆلاتە، پیتزا و تەنانەت لیمۆ دەکرێت نیشانەی سەرەتایی و ئاگادارکەرەوە بن بۆ تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە وەک شێرپەنجەکانی مەمک، هێلکەدانەکان و ڕەحم.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ویستە بۆ خواردنێکی تایبەت لە پاش وەرگرتنی چارەسەر بوونی نامێنێت، نزیکەی 40 ساڵ بەر لە ئێستا دکتۆر ثۆرستان بروین لە پەیمانگای گلاسکۆ بۆ زانستی وەرەم و شێرپەنجە ڕایگەیاند لە هەر 4 کەسێک کە تووشی شێرپەنجە دەبێت یەکێکیان تێبینی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن یان خواردنەوە دڵخوازەکەی کردووە چەند مانگێک بەر لە دەستنیشانکردنی وەک نەخۆشی شێرپەنجە.

لە ساڵی 2022 شدا لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە لە لایەن توێژەرەکان وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجامدرابوو ئاشکرایکرد کە بێزووکردن بە خواردنەوە پەیوەندیدارە بە شێرپەنجەکانی مەمک، هێلکەدانەکان و ڕەحم لە خانماندا.


PM:01:47:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 4312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل