‌ڤیتامینێک پیربوون دوادەخات

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی زانکۆی Augusta لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات کە وەرگرتنی کەپسولی ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ دواخستنی پیری و مانەوە بە گەنجی.

توێژینەوەکە لە پێگەی Medical Express بڵاوکراوەتەوە و توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ڕۆژانە وەرگرتنی بڕی 2000 یەکە لە ڤیتامین D کاریگەری لەسەر مانەوەی تیلۆمیرەکان دەبێت، بەمەش ناوکە ترشی DNA خانەکان بە پارێزراوی دەمێننەوە لە کاتی دابەشبوونیاندا.

جێگەی ئاماژەیە تیلۆمیرەکان دەکەونە کۆتای کرۆمۆسۆمەکانەوە، وە هەر کاتێک کە خانەکان بە پرۆسەی دابەشبووندا تێپەڕدەبن و لەبەرگیراوەیەک لە خۆیان پەیدادەکەن ئەم تیلۆمیرانە کورت دەبنەوە، بە تێپەڕبوونی کاتیش تیلۆمیرەکان بە جۆرێک کورت دەبنەوە کە چیدیکە خانەکان ناتوانن دابەشبوون ئەنجامبدەن و سەرەنجام دەمرن.

زاناکان کورتبوونەوەی تیلۆمیرەکان دەبەستنەوە بە پەیدابوونی هەندێک لەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندیدارن بە چوونە تەمەنەوە وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە و سەوەفان، هەروەها جگەرەکێشان، خەمۆکی و دڵەڕاوکێی بەردەوام بە هەمان شێوە دەبنە هۆی کورت بوونەوەی ئەم بەشە گرنگەی سەر کرۆمۆسۆمەکان.


PM:01:24:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 3788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل