هەیفا وەهبی بە کراسی بوکێنییەوە دەرکەوت
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کۆمەڵێک وێنەی پشت کامێرای دەرهێنانی نوێترین میوزیک ڤیدیۆی خۆی داناوە.
لە وێنەکاندا ئەستێرە لوبنانییەکە بە کراس و تارای بوکێنییەوە دەردەکەوێت لەسەر کەناراوەکانی دەریاچەی کۆمۆ لە ئیتاڵیا، ئەم وێنانە هەوادارەکانی ئەو خانمە گۆرانیبێژەی سەرسامکردووە.
کراسە بوکێنییەکە ڕەنگی سپییەکی درەوشاوەیە و جۆری قوماشەکەی نەرم و شێوە ڕێکە، کرانەوەیەکی لە یەک لایدا تێدایە و تارایەکی درێژیشی لەگەڵە کە تا خوارەوەی کراسەکە هاتووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە هەیفا پێڵاوێکی هاوینەی تەختی بەکارهێناوە لەگەل ئەم کراسەدا، هەروەها چاویلکەیەکی خۆری مۆدێل پشیلەی لە چاوکردووە.
لەم هاوینەدا ئەمە یەکەمین دەرکەوتنی هەیفا وەهبی نییە بە کراسی سپییەوە، مانگی ڕابردوو کاتێک لە جەددەی پایتەختی سعودییە دەرکەوت بە هەمان شێوە کراسێکی ڕەنگ سپی نەخشێنراو بە گووڵ و مرواری پۆشیبوو کە دیزاینی تایبەتی دیزاینەری لوبنانی جۆرج شەقرا بوو.
PM:01:07:03/09/2025
ئهم بابهته 1488
جار خوێنراوهتهوه