‌عمرو دیاب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە بەشداری کچەکەی بڵاوکردەوە

وێستگە ستایل-

هونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسڕی عمرو دیاب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی "خطفوني" بە بەشداریکردنی جانا ی کچی لە کەناڵی تایبەت بە خۆی لە پلاتفۆرمی YouTube بڵاوکردەوە.

نوێترین بەرهەمی عمرو دیاب ئەلبومێکی گۆرانییە بە ناوی "ابتدينا" کە لە 3 ی تەمموزی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە وە زیاتر لە 23 ملیۆن بینەری هەبووە، گۆرانی "خطفوني" دیارترین گۆرانی نێو ئەم ئەلبومە نوێیەیە.



ئەم گۆرانییە ئاوازەکەی لە لایەن عمر مصطفی و وشەکانی لە لایەن تامر حسین و جانای کچییەوە ئامادەکراوە کە بەشداری کردووە لە چڕینی ئەم گۆرانییە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لەگەڵ باوکیدا.


AM:11:33:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل