توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌به‌ر دڵتان شۆكۆلاته به چاوه بخۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه خواردنی شۆكۆلاته به چاوه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه به‌م دواییانه له گۆڤاری ئه‌وروپی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی سروشتی"فلاڤان 3 ئۆلز" كه له‌ناو شۆكۆلاته و چادا هه‌یه، په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
پێكهاته‌ی"فلاڤان 3 ئۆلز" بێجگه له چا و شۆكۆلاته له‌ناو ترێ و سێودا هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه كریستیان هایس پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م پێكهاته‌یه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات"
هایس ده‌شڵێت" ئه‌و بڕه‌ی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو له فلاڤان 3 ئۆلز پێویستیه‌تی 500-600 میلیگرامه، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ سێ كوپ چا یان دوو به‌ش شۆكۆلاته یان دوو كه‌وچك پاوده‌ری كاكاو یان دوو بۆ سێ سێ‌و پێویستیه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه، یان به تێكه‌ڵاوكردنی ترێ و شاتوو و هه‌رمێ دابین بكرێت"
كیڤن پارك پسپۆڕی خۆراك و ڕاوێژكار له كۆلێژی Keck پزیشكی له زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا ده‌ڵێت" تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به "فلاڤان 3 ئۆلز" له سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگ سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه و یارمه‌تی ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌دات"
PM:09:58:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3848
جار خوێنراوه‌ته‌وه