‌هۆکارەکانی توشبوون بە گیرانی ریخۆڵە

وێستگە ستایل-

گیرانی ڕیخۆڵە کاتێک ڕوودەدات کە (ڕیخۆڵە باریکە یان ڕیخۆڵە گەورە) بەشێکی یان بە تەواوی دەگیرێت و جوڵەی ئاسایی خۆراک و شلەمەنی و غاز دەوەستێت، لە زۆربەی کاتدا حاڵەتیکی کتوبڕە و هەندێک جار پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، دکتۆرە دالیا پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.
 
هۆکارەکانی توشبوون بە گیرانی ریخۆڵە: 
1- نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە.
2-فتق.
3- شێرپەنجەی قۆڵۆن.
4-پێچ خواردنی بەشێکی قۆڵۆن.
5-دروستبوونی شانەی ڕیشاڵی لە سکدا دوای هەچ نەشتەرگەریەکی سک.
6-تەسکبوونەوەی بۆری خوێنی ڕیخۆڵە.
7-گیرانی ڕیخۆڵە بەهۆی بوونی پیسایی ڕەقبوو.


PM:09:45:07/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 2548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌