توێژینه‌وه‌یه‌ك: ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش زیانی هه‌یه بۆ چاو
وێستگە ستایل-
توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش مه‌ترسیداره بۆ چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، ده‌رمانی دایه‌زاندنی كێش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌رگره‌كانی پیپتید-1 كه هاوشێوه‌ی گلۆكاگۆن (GLP-1 RA) له توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌گه‌رچی ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رسی گه‌ده خاوده‌كاته‌وه و ئاره‌زووی خواردن كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه كۆمه‌ڵێك زانای كه‌نه‌دی ئه‌نجامیانداوه و له گۆڤاری"جاما" تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی چاو بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو 6 مانگ پاش به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان هه‌یه و توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن زیان به چاویان ده‌گات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن و ئه‌م ده‌رمانه به‌كارناهێنن.
پسپۆڕان له زانكۆی تۆرنتۆ داتایان له‌سه‌ر زیاتر له ملیۆنێك هاوڵاتی وه‌رگرتوه كه دانیشتوی ئۆنتۆریان و توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره و ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 66 ساڵ بوه و %97.5 ده‌رمانی "سیماگلۆتاید" یان خواردوه، %2.5 یان ده‌رمانی"لیكسیسیناتید" وه‌رگرتوه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی"سیماگلۆتاید" و" لیكسیسناتید" یان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ وه‌رگرتوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه و دووجار زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان به‌نه‌خۆشی چاو زیاتر بوه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
ماركۆ بۆبۆڤیتش یه‌كێكه له به‌شداربوه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاوه له زانكۆی"تۆرنتۆ" باسی له‌وه كردوه وه‌رگره‌كانی GLP-1 كاریگه‌ری هه‌مه‌چه‌شنیان هه‌یه له‌سه‌ر چاو و زیانیان هه‌یه.
PM:09:43:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2832
جار خوێنراوه‌ته‌وه