زاناكان هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانیان له‌ناو كه‌سانی جگه‌ره نه‌كێشدا ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
چه‌ندین سه‌ده‌یه توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان په‌یوه‌نیدار كراوه به كێشانی جگه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا زیادی كردوه كه جگه‌ره ناكێشن.
ئه‌ندریاس فیك پسپۆڕی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییه له زانكۆی"زیورخ" له سویسرا ده‌ڵێت" شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ئێستادا له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا زۆر تۆمار ده‌كرێت كه ته‌مه‌نیان 30 بۆ 35 ساڵه، زۆرینه‌یان جگه‌ره ناكێشن"
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به‌دیاریكراوی شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه‌كان جۆرێكی شێرپه‌نجه‌یه له‌و ڕژێنانه‌دا دروستده‌بێت كه شله له شانه‌ی له‌شجا دروستده‌كه‌ن، له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه وه‌ك "كۆكه و ئازاری سنگ و ته‌نگه نه‌فه‌سی" هه‌تا ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گاته قۆناغی بڵاوبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه ئاژانسی "BBC" بڵاویكردۆته‌وه، ساڵانه توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه له زیادبوندایه به‌تایبه‌ت له‌ناو خانمان به‌دیاریكراوتر ئه‌وانه‌ی به‌ره‌گه‌ز ئاسیاین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی له‌م ڕه‌گه‌زه‌ن هۆرمۆنه‌كانیان زیاتر كاریگه‌ر ده‌بێت به ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌ڵمژینی گازه زیانبه‌خشه‌كان و كێشانی جگه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و به‌ركه‌وتن به هه‌ڵمی خواردن و خه‌ڵوز و ژیانكردن له‌و شوێنانه‌ی كوالیتی هه‌واكه‌ی خراپه، بێجگه له‌وه‌ش خانمان زۆرترین كاته‌كانیان له‌ماڵه‌وه به‌سه‌رده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زۆره.
ساڵی 2022 ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه (IARC) به‌نزیكه‌ی 194,000 حاڵه‌تی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌جۆری گلانده‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاشكرا كردوه كه هۆكاره‌كه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ژین به‌تایبه‌ت له چین، هاوكات 1100 حاڵه‌تی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له به‌ریتانیا تۆماركراوه به‌هۆی پیسی هه‌واوه.
PM:09:36:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 13888
جار خوێنراوه‌ته‌وه