گرنگترین خۆراکەکان بۆ شیری دایک بەسوودن
وێستگە ستایل-
بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمهێنانی شیری دایکی تەندروست، گرنگە گرنگی بەو خۆراکانە بدرێت کە چڕن لە ماددە خۆراکیەکان بۆ هەردوو دایک و کۆرپە، دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری نهخۆشیهکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا گرنگترین خۆراکەکان دهخاته ڕوو كه بۆ شیری دایک سوودیان ههیه.
1-شۆفان: دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڕیشاڵ؛ لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی شیر.
2- چەرەسات و تۆو
-ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروست و پرۆتین و کالیسیۆمی تێدایە.
-باشترین هەڵبژاردنەکان: بادەم، گوێز، تۆوی چیا، تۆوی کەتان.
3-ماسی (بۆ نموونە سەلەمون، ساردین): سەرچاوەیەکی گەورەی ئۆمیگا ٣یە کە زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی مێشکی منداڵ.
4-سەوزە: پڕە لە کالیسیۆم و ئاسن و فۆلێت بۆ نموونە سپێناخ.
5-هێلکه: ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڤیتامین D تێدایە.
6-بەرهەمی شیرەمەنی: سەرچاوەیەکی باشە بۆ کالیسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین B12.
PM:04:19:07/06/2025
ئهم بابهته 2496
جار خوێنراوهتهوه