ڤیدیۆ: به‌هجه‌ت یه‌حیا نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "بەس نیە تۆهەیت" بڵاوكرده‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م كاره نوێیه‌ی به‌هجه‌ت یه‌حیا نوسیویه‌تی"بەرهەمی نوێ بۆ یەکەمجار ، بەو هیوایەی بتوانێت لەدڵی ئێوەی ئازیزدا جێگایەك بۆ خۆی بکاتەوە" هۆنراوە و ئاوازی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رمه‌ند بەهجەت یەحیا نوسیویه‌تی، موزیك ئارام سەردار كاری تیادا كردوه، فۆتۆگرافەر :سەید مەحموود و كاری خۆشنووس : سالار فەرەج كاریان تیادا كردوه"
یه‌حیا له‌باره‌ی ئه‌م كاره نوێیه نوسیویه‌تی"سەبارەت بە لایەنە هونەریەکانی ئەم بەرهەمە نوێیە وەك تۆمارکردن و میکس و ماسترینگ و کلیپ کردن لەڤینۆستۆدیۆ بەسەرپەرشتیی ئارام سەردار کاری بۆ کراوە، ئاوازی ئەم گۆرانیە لەسەر مقامی هومایۆن و ڕیتمەکەشی لەسەرەتای موزیکەکەوە بە دوو لەسەر چوار دەستپێدەکات و پاشان دەبێتەوە بە ڕیتمی گەڕیان کە دەکاتە حەوت لەسەر هەشت"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌شڵێت" ئەمەوێ لەناخی دڵمەوە زۆر سوپاسی ئەم هونەرمەندە خۆشەویستانە بکەم کە بە بەشداری کردنیان ئەم بەرهەمەیان جوان کردوە، ئەگەر گۆرانیەکە وەك باخچەیەك تەماشابکەین، ئەوا ئەم هونەرمەندانە گوڵەکانی ناو باخچەکەمانن"
به‌هجه‌ت یه‌حیا یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ساڵانێكی زۆره خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی ده‌كات و ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه له كاركردن و هه‌واداری تایبه‌تی ده‌نگی خۆی هه‌یه.
PM:04:16:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه