خواردنه‌وه‌یه‌كی جادووی.. به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و سوودی بۆ پێست و دڵ هه‌یه
وێستگە ستایل-
شه‌ربه‌تی گێزه‌ر و زه‌نجه‌بیل یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی خۆراكی كه بۆ ته‌ندروستی گشتی له‌ش سوودی هه‌یه، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه كاریگه‌ری و سووده‌كانی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ی له‌سه‌ر باشكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس خستۆته ڕوو، هاوكات به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و بۆ پێست سوودی هه‌یه و كێشی له‌ش ڕێكده‌خات و سوودی هه‌یه بۆ دڵ.
زه‌نجه‌بیل تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و مایكرۆبیۆمی گه‌ده چالاك ده‌كات، دڵتێكهه‌ڵاتن كه‌مده‌كاته‌وه و دژه هه‌وكردنێكی به‌سووده به‌تایبه‌ت بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس، له‌ناو زه‌نجه‌بیلدا پێكهاته‌ی جنجرۆل و شوگاول و زنجیرۆن ی تیادایه كه وه‌ك دژه هه‌وكردن كاریگه‌ری هه‌یه و یارمه‌تی پاراستنی خانه‌كانی له‌ش ده‌دات.
سه‌باره‌ت به گێزه‌ر، پێكهاته‌ی سروشتی وه‌ك "ڤالكارینۆل و ڤالكاریندیۆل" ی تیادایه، خانه به‌رگریه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات، بێتا كارۆتین ی تیادایه وه‌ك دژه هه‌وكردیًكی به‌هێز هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و به‌رگری له‌ش چالاك ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن بێتا كارۆتین كه پێكهاته‌یه‌كی ناو گێزه‌ره بۆ ته‌ندروستی پێست زۆر سوودی هه‌یه زیان و كاریگه‌ریه‌كانی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وه‌شه‌ی له‌سه‌ر پێست كه‌مده‌كاته‌وه، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر و زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ سیستمی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به میوه و سه‌وزه باشترین ڕێگایه بۆ پارێزگاری كردن له‌پێست.
سه‌باره‌ت به باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته، پسپۆڕان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی له هه‌ركاتێكی ڕۆژدا بێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی یان له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان ده‌كرێت ئه‌م شه‌ربه‌ته بخورێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی نه‌بێته هۆی ئازاری گه‌ده و ده‌كرێت بخرێته سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌وه.
PM:03:59:05/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوه‌ته‌وه