هاواركردن و قسهی زۆر دهنگهژێكان ماندوو دهكهن
وێستگە ستایل-
زۆرقسەکردن و هاوارکردن دەنگەژێیەکان ماندوودەکەن و لەنێویان دەبەن، دكتۆر دەریا پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ و جوانکاریی لووت لهم بابهتهدا كاریگهری زیانهكانی هاواركردن و زۆر قسهكردنی باسكردوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"رێژەی ئەو کوڕانەی کە دەنگیان وەکو کچ وایە زیاترە لە رێژەی ئەو کچانەی دەنگیان وەکو کوڕان وایە، ئەمەش زیاتر لە تەمەنی پێگەیشتندا روودەدات، لە کوڕاندا هەندێکجاریش لەگەڵ گەورەبوونیشدا دەنگی نەوجەوانی هەر دەمێنیتەوە و دەکرێت 'تیکەڵنەبوون، زۆر بایەخدانی دایک و باوک بە منداڵەکە، کەمقسەکردن، گۆشەگیری و شەرمکردن' هۆکار بن بۆ ئەوە"
دهشڵێت"لەبارەی چارەسەریش ئێمە بە راهێنان چارەسەری دەکەین ئەگەر نا، نەشتەرگەری بۆ دەکەین، بەڵام نەشتەرگەریی کچانی نەوجەوان بۆ ئەوەی دەنگیان ناسکتر بکرێت، کەمتر سەرکەوتووە و کاریگەرییەکەی کەمترە،قسەکردنی زۆر یان هاوارکردن کە زۆر لە خانماندا بڵاوە و دەنگیان گۆڕاوە، قسەکردن بە دەنگی نزم ئاساییە بەڵام هاوارکردن کاریگەریی لەسەر گۆڕینی دەنگ دەکات."
چەند هۆکارێک هەن بۆ ماندووبوونی دەنگەژێیەکان وەک:
1- زۆرقسەکردن
2- هاوارکردن
3- تووشبووانی دڵەکزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆگی گەدە
4- خۆراکی تیژ و پڕ بەهاراتەکان
5- جگەرەکێشان
لەدەستدانی دەنگەژێ واتە گۆڕینی دەنگ، ئەوەی کە زۆر باو بێت تووشبوونە بە هەوکردنی ڤایرۆسی بەتایبەت پەتاکان؛ ئەوەش تووشی یەکلا دەبێت، هەروەها تووشبوون بە گرێ و شێرپەنجە لە ملدا، پاشانیش هەڵەی پزیشکییە لەکاتی نەشتەرگەرییەکانی رژێنی دەرەقی.
PM:05:48:11/03/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه