نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوتی سه‌رۆك بوه به‌كێشه
وێستگە ستایل-
بابه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوتی خانمه سه‌رۆكی پیرۆ"دینا پۆلۆراتی" بوه به‌جێگه‌ی باس و مشت‌ومڕ و كێشه‌ی سیاسی دروستكردوه، ته‌نانه‌ت دۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بانگهێشت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
بۆلوارتی ته‌مه‌ن 62 ساڵ هاوینی ساڵی 2023 نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی كردوه، زۆرجار ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا بكه‌ن به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌مجاره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و زانینی ڕاستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته بانگهێشتی په‌رله‌مان كراوه هه‌تا ڕاستی بابه‌ته‌كه ئاشكرا ببێت.
له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه"ئۆتارولا" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو وتویه‌تی"سه‌رۆك وتویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوت ده‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرفتی هه‌ناسه‌دانم هه‌یه" لیژنه‌ی تایبه‌ت به په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته لێكۆڵینه‌وه‌ی له ماوه‌ی 28 ی یۆنیۆ هه‌تا 10 یۆلیۆ كردوه كه تیایدا پۆلۆراتی به‌ته‌واوه‌تی ونبووه و ده‌رنه‌كه‌وتوه، پێده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی كردبێت.
له‌لای خۆیانه‌وه یاسا ناسه‌كان و پسپۆڕانی بواری یاسا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ت ئۆتارۆلا له‌كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی كردویه‌تی دژی یاسا و ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یه.
PM:08:17:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه