چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
جگه‌ر یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته ئه‌ركی قورسی هه‌یه، گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی له‌شه و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو كه زۆر كه‌س جگه‌ریان نه‌خۆشه به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی به‌سه‌ریان هاتوه.
به‌گوێره‌ی داتاكان زیاتر له 100 ملیۆن هاوڵاتی له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر ده‌ناڵێنن، له‌وانه‌ش چه‌وری جگه‌ری ناكحولی (NAFLD) و هه‌وكردنی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
پزیشكه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌خۆشی (NAFLD) كه ناونراوه"په‌تای بێده‌نگ" 80 بۆ 100 ملیۆن هاوڵاتی له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن.
هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه، كێشی زیاده‌ی له‌ش و شه‌كره‌ی جۆری دوو و به‌رزی په‌ستانی خوێن و به‌رزی چه‌وری خوێن و وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا.
باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن بریتیه له سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن و دوركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی كحول، گرفتی نه‌خۆشی جگه‌ر له‌وه‌دایه كه‌سی توشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كانی ناكات هه‌تا زیانی زۆری پێنه‌گات.
باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه بریتیه له:
1- خوێن به‌ربوون و دروستبوونی په‌ڵه‌ی مۆر له‌سه‌ر جه‌سته:
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیان به‌ر جگه‌ریان ده‌كه‌وێت زیاتر مه‌ترسی خوێن به‌ربوونیان هه‌یه و په‌ڵه‌ی مۆربونه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دروست ده‌بێت.
2-ده‌شڵه‌ژێن و مێشكیان زیانی پێده‌گات:
هه‌ركات هه‌ستت به گرفتێك كرد له مێشكدا ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، وه‌ك ته‌ماوی بوونی مێشك و لاواز بونی توانای یاده‌وه‌ری چونكه هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه‌ن بۆ له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر.
3-زه‌ردبوون:
ئه‌وانه‌ی توشبوی نه‌خۆشی جگه‌رن پێست و ناو چاویان زه‌رد ده‌بێت.
4-تۆخ بوونی ڕه‌نگی میز:
ئه‌گه‌ر ئاوی پێویست ده‌خۆیته‌وه به‌ڵام هێشتا ڕه‌نگی میزه‌كه‌ت تۆخه ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر و باشتر وایه ئاگاداری ته‌ندروستیت ببیت.
PM:08:29:29/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 16152
جار خوێنراوه‌ته‌وه