‌چەند زانیارییەکی گرنگ له‌باره‌ی‌ هەناسە سواری

وێستگە ستایل-

هە‎ناسە سواری یەكێکە لە هەرە باوترین نارەحەتییەکان کە نەخۆش دەهێنێت بۆلای پزیشک، جا بە کتوپڕبێت یان بە شێوەی درێژخایەن نەخۆشەکە ئەم حاڵەتەی هەبێت بگەڕێت بۆ چارەسە، دكتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆ‎کارەکان زۆرن، ئەمانە هەرە باوترین هۆکارن:
1-نە‎خۆشییەکانی دڵ ،سستی دڵ یان جەڵتەی دڵ
2-نە‎خۆشییەکانی سییەکان: ڕەبوو، نەخۆشی بۆرییەکانی هەوا بەهۆی جگەرە کێشان، جەڵتەی سی، هەوکردنی سییەکان.
3-هە‎ندێکی دیکە وەکو: قەڵەویی، تۆقینی دەروونیی، نا مورتاحی بە دەوروبەر.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هەناسە سواری دەکرێت نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت وەکو جەڵتەی دڵ و دەشکرێت حاڵەتی دەروونیی بێت کە هیچ لە نەخۆشەکە ناکات بەڵام دەبێت بە کێشە بۆ نەخۆشەکە خۆی ئینجا کەس و کاری و ئینجا بۆ ئێمەی پزیشکیش."

1- زۆر بە باشیی حاڵەتەکەت باس بکە بۆ پزیشکەکە، کەی دەستی پێ کرد، وەسفی هەناسە سوارییەکە بکە، بە چی زیاتر خراپ دەبێت و بە چی باشتر دەبێت، چی دیکەت هەست پێ کرد.
2- زۆربەی کات هەناسە سواری لای پزیشکەکە لە نەخۆشییەک دەچێت بەڵام دوواتر کە نیشانەکانی دەرکەوت مل دەنێت بۆ نەخۆشییەکی دیکە چوونکە هەناسە سواری خۆی ئاڵۆزە.


AM:10:45:05/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌