‌به‌هۆی خواردنی ماسییه‌وه‌ ئافره‌تێك په‌نجه‌كانی ده‌ستی له‌ده‌ستدا

وێستگە ستایل-

خانمێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی خواردنی ژه‌مێك ماسی كاڵ په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێی ڕه‌ش بویه‌وه‌، پزیشكه‌كان به‌ناچاری په‌نجه‌كانی ده‌ستیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری" میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" لۆرا بارخاس" له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌ژی، پاش خواردنی ماسییه‌كی كاڵ توشی جۆرێك به‌كتریا بووه‌، ماسییه‌كه‌ له‌ جۆری" تیلابیا" بووه‌ و له‌ بازاڕ كڕیویه‌تی.

به‌هۆی ئه‌م به‌كتریایه‌وه‌ په‌نجه‌كانی ده‌ستی لۆرا ی ته‌مه‌ن 40 ساڵ ڕه‌ش بۆته‌وه‌، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ و نیو، پزیشكه‌كان ناچار بوون بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ده‌ستی ببڕنه‌وه‌.

لۆرا دایكی منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵه‌ خۆی ماسییه‌كه‌ی‌ ئاماده‌ كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م خواردنه‌وه‌ زۆری نه‌ماوه‌ی‌ ژیانی له‌ده‌ست بدات، پاش ئه‌وه‌ی‌ خوێنی كه‌ڕووی كردوه‌ و گورچیله‌ی‌ سست بووه‌.

هۆكاری توشبوون به‌م حاڵه‌ته‌ی‌ لۆرا به‌كتریای" فایبرۆ ڤۆلنیڤیكاس" بووه‌ كه‌ له‌ ژینگه‌ی‌ ئاویدا ده‌ژی، به‌م دواییانه‌ سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ به‌كتریایه‌ هۆشداریداوه‌.


AM:09:51:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 9380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌