‌كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له‌باره‌ی‌ ئه‌نسۆلین پێویسته‌ هه‌مووان بیزانن

وێستگە ستایل-

ئەنسۆلین، هۆرمۆنێکە  لە شێوەی پڕۆتینی  پێپتاید لەخانەی بێتای پەنکریاس دەڕژێتە نێو خوێنەوە، ئه‌م هۆرمۆنه‌ یارمەتی تێکشکاندنی نیشاستە و پڕۆتین وچەوری دەدات، کار دەکات بۆ سوتاندنی شەکرەو بەکار هێنانی بۆ جەستەو جووڵەی مڕۆڤ،کار لەسەر جەرگ و ماسوڵکەکان دەکات بۆ ڕێکخستن و بەکارهێنانی، دكتۆر عه‌زیز پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین.

1-ئەگەر ئەنسولین کەم بێت مرۆڤ چی بەسەر دێت؟
-کەمی ئەنسولین یان  تێک چوونی کاری و هەستیاریی لە لەش بۆ ئەنسولین ئەبێتە نەخۆشی شەکرە.

2-دەکرێت ئەنسولین زۆر بێت و مرۆڤ  تووشی شەکرە بێت؟
بەڵێ ئەوە جۆرە شەکرە باوەکەیە،لەسەدا نەوەدی خەڵکی تووش بوو بەشەکرە ئەو جۆرەیان هەیە،ئەنسولین هەیە لەجەستە بەڵام هەستیاری لەدەست داوە و بەتەواوی کارناکات.

3-ئەنسولین  ساڵێ چەند دۆزرایەوە؟
-ساڵی  ۱۹۲۱ و سەد ساڵ پێش ئێستا،سەرەتا لە ئاژەڵ بەرهەم هات،لە پەنکریاسی سەگ و بەراز، پاشان پەرەی پێدرا و ئێستا بوو بەشێوەی تەقەنی DNA.

4-ئەنسولین چۆن  بەکاردێت؟
-بەزۆری لەڕێی پێست کە باوترین شێوەی بەکارهێنانە.

5-دەکرێت ئەنسوڵین لەڕێگای ماسولکە وخوێنهێنەر بەکاربێت؟
-بەڵێ بەڵام لەکاتی پێویست کە دکتۆری  پسپۆر دیاری دەکات و لە نەخۆشخانە نەک لە ماڵەوە.

6-دەکرێت ئەنسولین لە ڕێگەی دەم و هەناسەوە بەکاربێت؟
-ئەنسولین لە شێوەی حەب و لەشێوەی بەخاخ بۆ هەناسە زیاتر شتێکی تەجروبیەو تا ئێستا نەبووە بەکردار،بەڵام لێکۆڵینەوەی لەسەرە.

7- ئەنسولین زیانی هەیە وەک و لە کۆمەڵگە باوە؟
-نەخێر ئەنسولین چارەسەرەو زیانی نیە کاتێک بۆ نەخۆشی توو ش بووی شەکرە دەنوسرێت .

8-دەبێتە هۆی دابەزاندنی شەکرە بە شێوەیەکی زۆر؟
-ئەنسولین ئەگەری دابەزاندنی شەکرە زیاد دەکات، بەڵام بەدروستی بەکاربێت ئەوە ئەگەرێکی کەمە.
ٓ
9-ئەنسولین کێش زیاد ئەکات؟
-ئەو کێشەی بە ئەنسولین زیاد ئەبێت،زۆر کەمە ،ئەکرێت تووش بووی شەکرە بەوەرزش قەرەبووی بکاتەوە.

10-ئەنسولین ئێسک ووشک ئەکات؟
-ئەوە ماکێکی دەگەمەنی ئەنسولینە کە بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی نەخۆش بەکاری نەهێنی.

11-ئەنسولین ئەبێتەهۆی لەدەست دانی چاو گورچیلە یان بۆ دڵ خراپ بێت؟
-نەخێر ڕێک پێچەوانەی ئەوە ڕاستە، واتە ئەنسولین دڵ و چاو وگورچیلە وقاچ ئەپارێزێت.

12-ئایە بەدیلی ئەنسولین هەیە بۆ جۆری یەکەمی شەکرە؟
-نەخێر تاکو ئەوساتە  هیچ بەدیلێک نیە.

13-ئەگەر نەخۆشی جۆری یەکەمی شەکر ئەنسولین ڕابگرێت ترسناکە؟
-زۆر زۆر ترسناکە و ئەگەری ئەوەی هەیە گیان لەدەست بدات.


PM:01:44:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌