زانا هۆڵه‌ندیه‌كه پێشبینی خراپتری هه‌یه
وێستگە ستایل-
فرانك هوگیربیتس ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه‌ی پسپۆڕی بومه‌له‌رزه زانییه هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له وڵاتی توركیا ڕویدا له فه‌ڵه‌ستین دوباره ببێته‌وه و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ری زۆره بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا له فه‌ڵه‌ستینیش ڕوبدات"
ئه‌م پسپۆڕه له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر جارێكی دیكه پۆستی كردوه و نوسیویه‌تی"بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا گۆڕانكاری گه‌وره له دابه‌شبوونی په‌ستان له ناوچه‌كه دروست ده‌كات و چالاكی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌گاته فه‌ڵه‌ستین و له‌وێدا كۆتایی دێت" ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌م زانایه له‌كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا به تویتێك جیهانی ئاگادار كرده‌وه له ڕودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له وڵاتی توركیا.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا فرانك له تویتێكدا نوسیبوی" زوبێت یان دره‌نگ، زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.5 پله باشور و ناوه‌ڕاستی توركیا و سوریا و ئه‌رده‌ن و لوبنان ده‌دات، به‌هۆی گه‌یشتنی هه‌ساره‌كان به چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له سیستمی خۆردا"
PM:03:08:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوه‌ته‌وه