دوای دوو ڕۆژ له هاوسه‌رگیری.. بوك و زاوایه‌ك به غاز خنكان
مه‌رگی كتوپڕی بووك و زاوایه‌كی لاو دانیشتوانی گوندی" دهلجا" ی له پارێزگای مینا له میسر خه‌مبار كرد، پاش ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو ڕۆژ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان تێپه‌ڕ بووه، لێچوونی غاز له ماڵه‌كه‌یان هۆكاری گیان لهدهستدانهكهیان بووه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر له زاری به‌رپرسێكی ئاسایشی ناوچه‌كه ئاشكرای كردوه، ئه‌م دوو هاوسه‌ره له دۆخی كۆمای ته‌واوه‌تی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
جه‌مال ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و زه‌ینه‌بی 17 ساڵ ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ژیانێكی نوێ دروست بكه‌ن به‌ڵام مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له ماڵه‌كه‌یان خنكان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:04:47:03/12/2022