‌پشیله‌یه‌ك ناوی چووه‌ كتێبی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانه‌وه‌

وێستگە ستایل-

كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان، پشیله‌یه‌ك به‌ناوی" فلۆسی" كه‌ 27 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین پشیله‌ی زیندوو خسته‌ هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ئه‌م پشیله‌یه‌ نابینایه‌ و گوێی له‌ هیچ نییه‌ به‌ڵام به‌ پشیله‌یه‌كی" نه‌رم و نیان و جوان" وه‌سف ده‌كرێت.

فیكی خاوه‌نی ئه‌م پشیله‌یه‌ی ده‌ڵێت" هه‌ر زوو زانیم پشیله‌كه‌م زۆر تایه‌بته‌ به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد له‌ ماڵه‌كه‌مدا ئاژه‌ڵێكم هه‌بێت ناوی بچێته‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانه‌وه‌"

به‌رپرسی به‌شی پاراستنی پشیله‌ له‌ شاری كرۆبۆرۆ له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت" شۆك بوین كاتێك له‌ تۆماری پزیشكی ڤێتێرنه‌ری زانیمان ئه‌م پشیله‌یه‌ 27 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، هێشتا له‌به‌رده‌م فلوسی دا كات هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین پشیله‌ له‌ كتێبی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان ناوی تۆمار بكرێت ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ ته‌مه‌نترین پشیله‌ كه‌ ناوی له‌م كتێبه‌دا تۆماركراوه‌ 38 ساڵ بووه‌.

ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پشیله‌ 4-18 ساڵه‌، ئه‌گه‌ر به‌راوردی 27 ساڵ ته‌مه‌نی پشیله‌ بكرێت به‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ 124 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ ژیابێت.


PM:09:36:24/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌