‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: خانمانی دووگیان به‌ هیچ جۆرێك نابێت مه‌ی‌ بخۆنه‌وه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشكه‌ ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌" خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ بڕی زۆر كه‌میش بێت له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا زیان به‌ مێشكی كۆرپه‌ ده‌گه‌یه‌نێت"

پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی‌ كۆرپه‌ له‌ناو منداڵدانی دایكی، ئێستا %1-5 منداڵانی تازه‌ له‌دایكبوو به‌و هۆیه‌ی دایكیان له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا مه‌ی‌ خواردۆته‌وه‌ زیان به‌ مێشكیان گه‌یشتوه‌.

به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا گه‌شه‌ی‌ كۆرپه‌ له‌ سكی دایكیدا دواده‌كه‌وێت، دروستبوونی په‌رده‌ی‌"میالین" دوا ده‌كه‌وێت كه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ ناردنی په‌یامه‌كان له‌نێوان خانه‌ ده‌ماریه‌كان و ڕێگری ده‌كات له‌ زیان گه‌یشتن به‌ ده‌ماره‌ خانه‌كان، به‌گشتی خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ زیان به‌ پێ  كهاته‌ی‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نن.


PM:12:23:23/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌