ڤیدیۆ: ته‌مه‌نی 40 ساڵه و خاوه‌نی 44 منداڵه
وێستگە ستایل-
هیچكات به خه‌یاڵتدا هاتووه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 40 زیاتر له 40 منداڵی هه‌بێت؟ بابه‌ته‌كه نامۆیه به‌ڵام ئه‌مه ڕاستیه.
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 40 ساڵه ناوی " ماما ئۆگه‌ندا" یه پزیشكه‌كان وه‌ك به‌توانا ترین ئافره‌ت وه‌سفیان كردوه پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 40 منداڵی بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له خێزانه‌كه‌ی ڕایكردوه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی زیاتریان نه‌بێت، له ئێستادا ئه‌م خێزانه به‌ده‌ست خراپی دۆخی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌ڵام سوپاسگوزاره بۆ ئه‌و هه‌موو منداڵه كه هه‌یه‌تی.
مریه‌م تاباتانزی له ئۆگه‌ندا كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا و به‌دیاریكراوی له گوندێكی بچووك له نزیك "كه‌مبالا" ی پایته‌خت له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردوه ته‌نها یه‌ك ساڵ دوای هاوسه‌رگیری بۆته خاوه‌نی دوانه‌یه‌ك.
ئه‌م خانمه كه ئێستا به" ماما ئۆگه‌ندا " ناسراوه به‌هۆی به‌پیتی و زۆری ژماره‌ی هێلكه‌كانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به به‌رده‌وامی منداڵی ببێت، پزیشكه‌كان ئاگاداریان كردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له منداڵبوون بوه‌ستێت ئه‌وه ڕه‌نگه منداڵدانی توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ببێت.
PM:04:48:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه