له هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه دوودڵ مه‌به
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێك له‌گه‌ڵیدا بژیت بژارده‌یه‌كی ئاسان نییه، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی به‌رامبه‌ر واتلێده‌كات دوودڵ نه‌بیت له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
1- په‌شیمان نابیته‌وه له هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئەو كەسەی بە هەموو ئەو گۆڕانكاریانە ڕازی بێت كە بەسەر شێوەی تۆدا دێت و ئەوەی لەبەر چاو بێت تۆش دەچیتە تەمەنەوە و شێوەت جوانی جارانی نامێنێت، بە مانایەكی دیكە ئەو ناخی تۆی خۆش بوێت نەك ڕوخسارت یان هەر بابەتێكی دیكە كە پەیوەندی بە ڕواڵەتەوە هەبێت .
2- دوودڵ مه‌به له‌وه‌ی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە بكەیت كە دەزانێت خەونی گەورەت هەیە و پشتیوانت دەكات بۆ ئەوەی بگەیتە خەون و ئامانجەكانت و هیچكات ڕێگریت لێ نەكات چونكه ئه‌و كه‌سه ده‌بێته هاوخه‌م و ژیانی داهاتوون .
3- هەستكردن بە ئارامی و خۆشحاڵی بابەتێكی كەم نیە ، بۆ ئه‌وه‌ش ئەو كەسە بكە بە هاوبەشی ژیانت كە پێت وایە دەبێتە سەرچاوەی خۆشی و بەختەوەری تۆ و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر به‌یه‌كه‌وه دروست ده‌كه‌ن.
4- كاتێك دڵت خۆش بوو تەنها بە بیركردنەوە له‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت و ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت ئەوە دوودڵ مەبە و بڕیاری كۆتایی خۆت بده و هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
5- له كۆتایدا هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك بكە كە هەست بكەیت ڕۆژێك لە ڕۆژان سوپاسی دەكەیت كە ئەو لە پشتتە و بۆتە هاوژینی تۆ .
PM:04:25:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه