پێبكه‌نه..بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بژیت
وێستگە ستایل-
چه‌ندین توێژینه‌وه تا ئێستا كاریگه‌ریه جادوویه‌كانی پێكه‌نینی له‌سه‌ر مرۆڤ خستۆته ڕوو، ئه‌مجاره پزیكشێك له‌زانكۆی سیینا كارلۆ فالیریۆ پیلینی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه پێداچوونه‌وه به ته‌واوی توێژینه‌وه‌كانی دیكه‌دا بكات، ده‌رئه‌نجامێكی نوێ ڕوون بكاته‌وه.
دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر 100 توێژینه‌وه كه پێشتر ئه‌نجامدراوه ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات پێكه‌نین هێزێكی سروشته یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ژیان بكات.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" پێكه‌نین توانای كه‌مكردنه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ستی خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی مرۆڤی هه‌یه ئارامی به جه‌سته ده‌به‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌یه زۆر كات پێكه‌نین وه‌ك هۆكارێك له نه‌خۆشخانه‌كان به‌كارده‌هێندرێت بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ش سوود له كه‌سانی موهه‌ریج وه‌رده‌گیرێت.
پێكه‌نین په‌ستانی به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت، به‌رگری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات به‌سه‌ر خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێدا زاڵ بێت به‌تایبه‌ت له جه‌نجاڵی ئێستای ژیان مرۆڤ زۆر پێویستی به پێكه‌نین هه‌یه.
ته‌نها بۆ ته‌ندروستی نا به‌ڵكو كه‌شی خۆشی پڕ له پێكه‌نین و گاڵته ئامێز یارمه‌تی زیاتر تێگه‌یشتنی مرۆڤ ده‌دات، ئاگای به‌هێز ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له شوێنی فێركردن كه‌شێكی ئارام و دڵخۆشكه‌ر هه‌بێت ئه‌وه خوێندكار زوتر و زیاتر بابه‌ت فێرده‌بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌م به‌خه‌نده‌ن و پێده‌كه‌نن كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان زوتر خۆشیان ده‌وێن چونكه هه‌ست به ئارامی و ئاسووده‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیاندا.
PM:04:02:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه