ڕێكخراوێك: خانمان مانبگرن له سێكس بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان گۆشت نه‌خۆن
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی ئاژه‌ڵ و ژینگه داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی خانمانی جیهان كردوه سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه نه‌كه‌ن كه گۆشت ده‌خۆن، ئه‌م داواكاریه مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌ناو هاوڵاتیان.
ڕێكخراوی" بیتا" له‌ڕێی پێگه فه‌رمیه‌كه‌ی داوای له خانمان كردوه به ته‌واوه‌تی خۆیان له په‌یوه‌ندی سێكسی به‌دوور بگرن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی گۆشت ده‌خۆن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی له خواردنی گۆشت دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
ئه‌م ڕێكخراوه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌م داوایایه‌ی ئاڕاسته‌ی خانمان كردوه كه گۆڤاری" "PLOS ONE" بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا باس له‌وه كراوه پیاوان زیاتر له ئافره‌تان گۆشت ده‌خۆن له‌به‌ر ئه‌وه كاریگه‌ری زیاتریان ده‌بێت له‌سه‌ر زیان گه‌یاندن به ژینگه، پیاوان %41 هۆكارن بۆ قه‌تیس بوونی گه‌رما له به‌رگی هه‌وا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته پیاوان به‌رپرسیارێتی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن و هه‌نگاو بنێن بۆ چاككردنه‌وه‌ی باشترین هه‌نگاویش دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له خواردنی به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه‌كان.
PM:12:58:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه