میگن چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له شازاده كردوه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" زه تایمز ئۆف له‌نده‌ن" ئاشكرای كردوه خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی" میگن ماركل" چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه له دۆقی ساسكس" شازاده هاری" كردوه جێی ده‌هێڵێت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا نه‌كات ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 به فه‌رمی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌واڵه‌كه له دوو سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ئاماده كراوه تیایدا هاتووه میگن كۆتا كارتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی داوه‌ته شازاده ئه‌ویش ناچار بووه كه به ئاشكرا هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه" هاری" په‌یوه‌ندی به سكرتێری په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو كۆشك كردوه بۆ ئه‌وه‌ی شازاده‌ی ولیام ی برای و كه‌یت ی هاوسه‌ری ئاگادار بكه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میگن ماركل هه‌یه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات ئه‌م بابه‌ته وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراو بڵاوبكه‌نه‌وه.
ماركل له‌و ماوه‌یه‌ی له كۆشكدا بووه چه‌ندجارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناو كۆشك كردوه و ترساندونی كه له كاره‌كه‌یان ده‌ریان ده‌كات.
AM:10:33:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه