نیشانه‌كانی كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی
وێستگە ستایل-
زۆرجار هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كۆتایی نه‌یه‌ت كه خۆشت ده‌وێت، به‌ڵام له‌كۆتایدا به ناچاری ئه‌م بڕیاره ده‌ده‌یت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی "ئیندپێندت" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا شاره‌زایه‌كی بواری خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته باسی له‌وه كردوه ئه‌و كاته‌ی دوو خۆشه‌ویست هه‌ست به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بكه‌ن له په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئه‌وه باشترین كار دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یه‌كتر كه ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن.
1- ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت كرد چیتر وه‌ك پێشتر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ته‌ماشای ناو چاوه‌كانت ناكات كاتێك قسه‌ت بۆ ده‌كات و هه‌ست و سۆزی بۆت نه‌ماوه ئه‌وه مانای وایه په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان له مه‌ترسیدایه، یان هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی بده یان به‌و نزیكانه كۆتایی دێت ئه‌وه‌ی له‌نێوان ئێوه‌دا بووه.
2-كاتێك پێشتر ده‌زگیرانه‌كه‌ت ده‌ستی ده‌گرتیت،به‌ڵام چیتر گرنگی به‌م بابه‌ته نادات و نایه‌وێت ئه‌وه بكات ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باش نییه له خۆشه‌ویستی تۆ بۆ ئه‌و، مانای وایه له‌دڵی ئه‌ودا كاڵ بویته‌ته‌وه.
3-گه‌ڕانه‌وه‌ی دره‌نگی هاوسه‌ره‌كه‌ت و گرنگی نه‌دان به به‌سه‌ر بردنی كاتی پشوه‌كان له‌گه‌ڵ تۆ مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌سێكی دیكه هه‌یه كه جێگه‌ی تۆی بۆ ئه‌و گرتۆته‌وه، ئاگاداربه پێش ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی نێوانتان ڕوبدات چاره‌سه‌ری كێشه‌كانتان بكه.
4-له كۆتاییدا دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆ كاتێك تۆ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌یت لێی نزیك بیته‌وه ئاماژه‌یه بۆ كۆتای په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان.
PM:06:34:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1108
جار خوێنراوه‌ته‌وه