دوو جۆر دراوی به‌ریتانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
وێستگە ستایل-
ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌به‌رده‌م گه‌لی به‌ریتانیادا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دراوی جۆری 20 جونه‌ی و 50 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی بگۆڕنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببێته دراوێكی نایاسایی.
پاش 30 سێپتێمه‌به‌ر ئه‌م دراوه كاغه‌زانه نرخ و به‌هایان نامێنێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م دراوه‌یان هه‌یه دوو بژارده له‌به‌رده‌میان هه‌یه یان خه‌رجی بكه‌ن یان بیگۆڕنه‌وه له بانك.
ئێستا له‌سه‌ر دراوی 20 جونه‌ی وێنه‌ی فه‌یله‌سوف و زانای بواری ئابوری سكۆتله‌ندی" ئاده‌م سمیس" خراوه‌ته سه‌ری و دراوی 50 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی وێنه‌ی زانای بواری زمانی ئینگلیزی" ماسیۆ بۆلۆتۆن" و ئه‌ندازیاری سكۆتله‌ندی " جه‌یمس وات" ی له‌سه‌ره و له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه دراوه‌كه ده‌بێته دراوێكی یاسایی.
ده‌وترێت ئه‌م دراوه نوێیه له مادده‌ی پۆلیمه‌ر دروستكراوه كه زۆر به‌هێزه و به‌رگه‌ی دڕان و خراپ بوون ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ساخته كردنی زۆر قورسه، جگه له‌م جۆره دراوه ته‌واوی ئه‌و دراوه به‌ریتانیه‌ی وێنه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس ی له‌سه‌ره ده‌گۆڕێت به دراوی نوێ كه وێنه‌ی شازاده چارلزی له‌سه‌ره.
PM:05:24:24/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه